لە ئامەد و جزیرە نەورۆز پیرۆز دەكرێت

ئەمڕۆ لە شارەكانی ئامەد و جزیرەی سەر بە باكووری كوردستان، مەراسیمی جەماوەری بۆ پیرۆزكردنی نەورۆز بەڕێوەدەچێت و لەوچوارچێوەیەشدا، هاوڵاتیان ڕوویان گۆڕەپانەكانی نەورۆز كردووە.

ئەمساڵ سەرباری ئاستەنگیەكانی هێزەكانی دەوڵەتی تورك، مەراسیمەکانی پیرۆزكردنی جەژنی نەورۆز، لە دەیان شاری باكووری كوردستان و توركیا، بە جۆش و خرۆشێكی فراوان و بە دروشمەكانی “لە هەموو شوێنێك نەورۆز، هەمیشە ئازادی” و “بە ئاگری نەورۆز بەرەو ئازادی” بەڕێوەچووە.

نەورۆزی ئەمساڵ تایبەت كراوە بە قوربانیانی بومەلەرزەكەی سەرەتای مانگی ڕابردوو، كە شاری مەڕەش و چەندین ناوچەی باكووری كوردستان و توركیایی گرتەوە.

پیرۆزكردنی مەراسیمی نەورۆز بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ لە شارەكانی ئامەد و جزیرە نەورۆز پیرۆز دەكرێت، بەو بۆنەشەوە لە بەرەبەیانەوە هاوڵاتیان ڕوویان لە گۆڕەپانەكانی نەورۆز كردووە.

بە پێی زانیارییەكان، تا ئێستا ژمارەیەكی بەرچاو لە ژنان و گەنجان و هاوڵاتیان بە جلوبەرگی نەتەوەییەوە ڕوویان لە شوێنی بەڕێوەچوونی مەراسیمەكان كردووە و دروشمەكانی “بژی سەرۆك ئاپۆ”، “بێ سەرۆك ژیان نابێت” و “ژن، ژیان، ئازادیی”یان بەرزكردووەتەوە.

ڕ.ڕ

Comments are closed.